‌ڤیدیۆ.. بەڕازیل ماڵئاوایی لە کوپا ئەمریکا کرد

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى بەڕازیل بە لێدانى یەکلاییکەرەوە شکستى هێنا بەرانبەر ئۆرۆگواى و ماڵئاوایی لە کوپا ئەمریکا کرد 

لە یارییەکانى چارەکى کۆتایی کوپا ئەمریکا بەڕازیل بێ ڤینیسیۆس ڕووبەڕووی ئۆرۆگواى بوەوە. یارییەکە لە کاتى ئاسایی بێ گۆڵ کۆتایهات.

پاشان لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا ئۆرۆگواى ٤-٢ سەرکەوتنى تۆمار کرد و گەیشتە نیوەى کۆتایی و بەڕازیلیش ماڵئاوایی کرد.

لە قۆناغى نیوەى کۆتایی ئۆرۆگواى رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.


AM:08:57:07/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 9532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌