‌ڤیدیۆ.. چێڵسی و مانچستەر یونایتد یەكسان بوون

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەی چێڵسی و مان یونایتد 1-1 یەكسان بوون.

لە یاری لوتكەی هەفتەی 13ی پرێمەرلیگ یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری مان یونایتدی كرد ، یارییەكە 1-1 كۆتاییهات.

گۆڵەكەی چێڵسی جۆرجینۆ لەخولەكی 87 بە لێدانی سزا تۆماری كرد و گۆڵەكەی مان یونایتدیش كاسمێرۆ لەخولەكی زیادكراو تۆماری كرد.

بەو ئەنجامە خاڵەكانی چێڵسی بووە 21 خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە و مان یونایتدیش بە 20 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.


PM:09:45:22/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 5368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌