ڤیدیۆ.. به بێ ڕۆناڵدۆ پورتوگال به سویسرا دۆڕا
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال بێ ڕۆناڵدۆ نه‌یتوانى له سویسرا بباته‌وه و به گۆڵێكى بێ وه‌ڵام به‌و هه‌ڵبژارده‌یه دۆڕا.
	
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشن لگ له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى ئاستى ئه‌ى پورتوگال بووه میوانى سویسرا، یارییه‌كه 1-0 له سودى سویسراى خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات.
	
	
تاكه گۆڵه‌كه‌ى سویسرا سیڤرۆڤیج له خوله‌كى یه‌كى سه‌ره‌تا تۆمارى كرد.
	
	
به‌و شێوه‌یه سویسرا یه‌كه‌م سێ خاڵى به ده‌ستهێنا و له چواره‌مدایه  پورتوگالیش به حه‌وت خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
        
        AM:12:20:13/06/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2552
 جار خوێنراوهتهوه