ڕیاڵ مەدرید لە کاتێکی خراپدا سێ خاڵی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا بە دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا. لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا بە دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 14 ی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو سانتیاگۆ بێرنابیۆدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد.
یانەی میوان هەر زوو گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 22 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەو تاکە گۆڵەش بووە ناسنامەی ئەو تایمە و تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ وەڵآم لە سوودی ئەلاڤێس کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن، بەڵام یانەی میوان بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو و لە خولەکی 61 دا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و ئەرکی یانەی شاهانەیان قورسترکرد، هەرچەندە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەو خولەکی 69 دا گۆڵێکیان تۆمارکرد و جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی دیکە تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەلاڤێس کۆتایی هات.
بەو دۆڕانە یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە، وە ئەگەر بارشەلۆنا یارییەکەی خۆی بباتەوە جیاوازی خاڵەکانیان بەرزدەکاتەوە بۆ 6 خاڵ.
PM:12:08:29/11/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه