‌نیکۆ پاز لە گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دوودڵە.

وێستگە سپۆرت-

سەرەڕای ئەوەی نیکۆ پاز خواستی گەڕانەوەی بۆ یانەی پێشووی هەیە، بەڵام چەند شتێک دوو دڵی کردووە و نایەوێت بڕیاری هەڵە بدات. 

بێن فێرناندێزی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی بە گرێبەستێکی نیکۆ پاز لە یانەی کۆمۆوە بگەڕێنێتەوە یانەی شاهانە. 

ڕۆژنامەنوسەکە باس لەوەش دەکات کە ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکەش دووبارە گەڕانەوەی بۆ یانەی شاهانە پێ خۆشە بەڵام بەهۆی هەبوونی هەر یەکە لە جود بێلینگهام و ئاردا گولەر و چەند یاریزانێکی دیکە لە پێگەی خۆی دوو دڵی کردووە، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانانە یاریزانی گرنگ لەلای ڕاهێنەر و کارگێڕی یانەکە و پێی وایە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی شتێکی قورس و زەحمەت دەبێت بۆی، هەر بۆیە یاریزانەکە دوو دڵە و نایەوێت بڕیاری هەڵە بدات. 

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە یانەی ئەرسناڵیش یەکێکە لەو یانانەی کە زۆر گرنگی بە نیکۆ پاز دەدەن و یانەکەی شاری لەندەن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی 2027 دا گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشی کۆمۆ بکەن لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا. 


PM:03:02:28/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری