‌ڕیاڵ مەدرید چارەنوسی ئیندریکی داوەتە دەستخۆی.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت ئیندریک لە یانەکە بمێنێتەوە بەڵام بڕیاڕیان لەسەر چارەنوسی داوەتە دەستخۆی.

ڕۆژنامەی مارکا و چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لەوە دەکەن کە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئیندریک لە یانەکە بمێنێتەوە بەڵام ئەگەر یاریزانەکە خۆی بڕیاری ڕۆیشتن لە یانەکە بدات، ئەوان چیتر ئەو گرێبەستانەی لەبەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پێشکەشیان دەکرێت هەڵی دەسەنگێنن و بە گرێبەستێک ڕازی دەبن. 

ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید نایەوێت جارێکی دیکە ئیندریک بە سێوەی خواستن بەڕێبکات، هەر بۆیە دەیەوێت یاریزان بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە بە یەکجاری دەیەوێت لە یانەکە بڕوات یانە دەمێنێتەوە و کێبڕکێ لەگەڵ هاوتیمەکانی دەکات بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ڕاهێنەر. 

مارکا باس لەوە دەکات، ئیندریک خۆی دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە بەڵام بێ ئومێد بووە لە ئەو کاتە کەمەی کە بۆ بەشداریکردن پێ دەبەخشرێت و لە پاش گەڕانەوەی ڕۆدریش ئەرکی قورستر دەبێت بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی متمانەی ڕاهێنەر و پێگەیەک لە پێکهاتەکەیدا. 

ئیندریک دەیەوێت بە ڕۆشتن یان مانەوە، بەر لە مێرکاتۆی زستانە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات. 


AM:11:24:26/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری