پلان هەیە کە ڕۆدری بۆ یاری ئەتلەتیکۆ مەدرید بە تەواوی ئامادەببێت.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلێک دەیەوێت هەرچۆنێک بێت بە تەواوی ڕۆدری بتوانێت لە یارییە یەکلاکەرەوەکەیاندا بەشداری بکات.
ڕۆژنامەی ئێم دی لە هەواڵێکیدا باس لەوە دەکە کە ڕۆدری بۆ یارییەکەیان لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئامادە دەبێت و دەگەڕێتەوە، بەڵام هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە دەیەوێت دژی دیپۆرتیڤۆ چەند خولەکێک بەشداری بە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بکات بۆ گەڕانەوەی بۆ لوتکەی توانا جەستەییەکەی.
ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات، ئەو پلانەی هانسی فلێک لە پێناو ئەوەدایە کە ڕاهێنەرەکە مەبەستێتی و زۆر بە گرنگی دەزانێت کە ڕۆدری بە تەواوی ئامادەبێت بۆ یارییە یەکلاکەرەوەکەیان دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سەرەتای مانگی داهاتوودا.
جێی ئاماژەیە کە ڕۆدری لە سەرەتای ئەم مانگە و بە دیاری کراوی لە یاری دژی ئەستۆن ڤێلا لە چامپیۆنسلیگ توشی پێکان هات و لەوکاتەوە لە یاریکردن بۆ یانەی بارشەلۆنا و هەڵبژاردەی نیشتیمانی دابڕاوە.
AM:11:11:24/11/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه