لیڤەرپوڵ مانچستەر یونایتدەکەی پۆچیتینۆی تێکشکاند.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدوا توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی مانچستەر یونایتد بباتەوە.
لە بەردەوامی یارییەکانی پرێمەرلیگ و لە هەفتەی 11 ی خولەکەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە ناوبژیوان یاریزانێکی مانچستەر یونایتدی کردە دەرەوە و ئەرکی شەیتانە سوورەکانی قورستر کرد.
ماوریسیۆ پۆچیتینۆ کە ڕاهێنەری نوێی یانەکە بوو لە یەکەم یاری خۆیدا و لە سەرەتای یارییەکەوە گۆڕانکارییەکی خۆنەویستانەی ئەنجام دا بەڵام نەیتوانی ڕێگری بکات لە گەردەلولی لیڤەرپوڵ کە ئەنجامی یارییەکە لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە و لیڤەرپوڵ چوارگۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد، و گۆڵەکەی خۆیشیان بە خاوێنی هێشتەوە.
سەرەنجام لیڤەرپوڵ لە یەکەم یاری پۆچیتینۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتدا تێکشکاند و ئەو ڕاهێنەرەیشی خستە ژێر فشارەوە، دوای ئەوەی یانەکە مایکل کاریکیان بەهۆی ئەنجام خراپەکانەوە دوور خستەوە و پۆچتینۆیان هێنا چاویان لەوە بوو کە ڕاهێنەرەکە ئەنجامەکانی یانەکە باشتر بکات بەڵام هەر لە یەکەم یارییەوە ئەو ڕاهێنەرەش کەوتە ژێر پرسیارەوە.
PM:12:00:23/11/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه