بارشەلۆنا ڕیمۆنتادایەکی ناوازەی دژی ڤیاڕیاڵ ئەنجامدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی یانەی بارشەلۆنا توانی بە ئەنجامی 3-2 لە ڤیاڕیاڵ بباتەوە و پێگەی خۆی پێشەنگی بەهێزتر بکات.
لە درێژەی یارییەکانی لالیگا و لە یارییەکی هەفتەی 13 ی خولەکەدا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی کرد.
هەر لە دەستپێکی یارییەکە و تەنها لە 7 خولەکی سەرەتادا یانەی ڤیاڕیاڵ دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی بارشەلۆنا لە کەشی یارییەکە نەچوونە دەرەوە و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان کردە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام لە تایمی یەکەمدا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵدا و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵەی ڤیاڕیاڵ کۆتایی هات.
لە تایمی ڕاهێنەراندا کوڕانی هانسی فلێک بەردەوام بوون لە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانیان لە خولەکەکانی 57 61 67 دا سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک و ڕیمۆنتادایەکی مێژوویان نوسییەوە، سەرەنجام یارییەکە بەو ئەنجام تاوەکو کۆتایی یارییەکە مایەوە و سەرەنجام بارشەلۆنا توانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی کردە 36 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد.
AM:11:51:23/11/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه