ڤینیسۆس پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەست نادات.
وێستگە سپۆرت-
سەرەڕای ئەو ئاستە خراپەی لە ماوەکانی ڕابردوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا هەیبووە، بەڵام ڤینیسۆس هەر لە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە.
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڤینیسۆس جۆنیۆر لە پاش تەواو بوونی ماوەی ڕاگیرانەکەی لە لالیگا و لە پاش تەواو بوونی پشووی نێودەوڵەتی، دەگەڕێتەوە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لە باڵی چەپی هێرشبەری.
مارکا ئەوەیشی ئاشکرا کردووە لە دوای گەڕانەوەی ڤینیسۆس بۆ پێگەی خۆی هەریەکە لە دیۆماندێ و ئاردا گولەر و ئیبراهیم دیاز کێبڕکێ دەکەن لەسەر پێگەی باڵی ڕاستی هێرشبەری.
ئەو هەواڵەی مارکا سەرسوڕامنێکی زۆۆری لای هاندەرانی یانەکە دروست کردووە لەبەر ئەوەی ڤینیسۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و زۆرینەی هاندەران داوای یەدەگکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکانیان دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەوە چاوەڕوان دەکرێ جۆزێ مۆرینۆ بە شێوەی سەرەکی پشت بەو یاریزانە ببەستێتەوە.
PM:06:58:19/11/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه