ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە یانەکەی.
وێستگە سپۆرت-
کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت پلان بۆ گەڕانەوەی نیکۆ پازی ناوەڕاستکاری یانەی کۆمۆ دابنێت.
فابریزی ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە نوێترین هەواڵیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی نیکۆ پازی یاریزانی پێشووی یانەکە و ئێستای کۆمۆی ئیتاڵی، وە یانەکە دەیەوێت پلان دابنێن بۆ مێرکاتۆکانی داهاتوو بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەرگی سپی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.
ئەم گرنگیپێدانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتێکدایە کە یاریانە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانەی کۆمۆ و لەژێر سەرپەرشتی سیسک فابریگاس دا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و چاوەکانی زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی ڕاکێشاوە.
جێی ئاماژەیە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید ساتی فرۆشتنی نیکۆ پاز بەندێکی لە گرێبەستەکەیدا جێگیر کردووە کە پێشبینی دەکرێت یانەی کۆمۆش بگرێتەوە، کە هەر کاتێک یانەی شاهانە بیەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە یانەکە بە نرخێکی کەمتر لکە نرخی ئەو کاتەی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا دەتوانێت بیگەڕێنێتەوە.
AM:11:34:19/11/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه