‌بایرن نرخی ئۆلیسێی دیاری کرد و ڕیاڵ مەدرید چیتر هەوڵی گواستنەوەی نادات.

وێستگە سپۆرت-

نرخی مایکل ئۆلیسێ لە لایەن یانەی بایرن مونشنەوە دیاریکرا و بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکشێتەوە. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یانەی بایرن مونشن نرخی مایکل ئۆلیسێی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی یانەکەی بە 300 ملیۆن دیاری کردووە و ئامادە نییە لە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت. 

فابریزیۆ دەشڵێت، ئەو نرخە زۆرە وای لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە بڕیاری ئەوە بدەن لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە پاشەکشە بکەن کە لە مێرکاتۆی هاوینەدا چەند جارێک هەوڵیان بۆ گواستنەوەی دا و ویستی بەردەوامیان هەبوو تا پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ یانە سپی پۆشەکەی مەدرید. 

ئۆلیسێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرندا تا هاوینی 2029 دەبێت و تاوەکو ئێستا یانە ئەڵمانییەک گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێ نەکردووەتەوە.


PM:06:04:17/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری