ئینگلتەرا ڕیکۆردە مێژووییەکەی ئیسپانیای شکاند.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ناو مەدرید لە ئیسپانیای بردەوە و ڕیکۆردە مێژووییەکەیشی شکاند.
لە چوارچێوەی یارییەکانی نەیشنلیگدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ناو یاریگای میترۆ پۆلیتانۆدا بووە میوانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی جیهان.
دوور لە چاوەڕوانییەکان یاریزانانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بە گوڕووتینێکی نایابەوە دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 45 و 53 و 57 دا بە سێ گۆڵ ئیسپانییەکانیان تاساند، بەڵام دواتر و لە خولەکی 63 دا ناوبژیوان ئیڵۆت ئەندەرسۆنی ناوەڕاستکاری ئینگلتەرای بە کارتی سوور کردە دەرەوە هەر ئەوە بووە هۆکاری ئەوەی ئیسپانیا دوو گۆڵی یەکلەدوای یەکیان تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی ئینگلیزییەکان کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕیکۆردی زنجیرەی نەدۆڕانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای ڕاگرت کە 43 یاری لەسەر یەک بوو هیچ یارییەکی نەدۆڕاندبوو، بەڵام ئینلیزەکان لە ناو خاکی خۆیاندا لێیان بردنەوە .
وە بەو بردنەوەیە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕیکۆردێکی دیکەی مێژووی ئیسپانیای تێکشکاند کە ئەویش ئەوەبوو کە لە ساڵی 1987 ەوە لە ناو مەدریدی پایتەختی وڵاتەکەدا نەدۆڕابوون وە دواین یاریش کە لە مەدرید دۆڕابێتن لەو ساڵەدابووە و هەر دژی ئینگلتەراش بووە.
لە ئێستادا لە ڕیزبەندی کۆمەڵەی سێیەمی نەیشنلیگ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 15 خاڵە و لە پلەی یەکەمدایە و ئیسپانیاش بە 15 خاڵ بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیدایە.
PM:12:03:16/11/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه