بەڕازیل دۆڕا، بەڵام ڤینیسۆس گەڕایەوە.
وێستگە سپۆرت-
بەڕازیل یارییە دۆستانەکەی بە یابان دۆڕاند، بەڵام ڤینیسۆس جۆنیۆر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی نایابیشی تۆمارکرد.
لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی ژاپۆن بووەوە.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی یابان بەڕازیلییەکانیان شۆک کرد و لە خولەکەکانی 13 و 19 دا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان تۆمارکرد، بەڵام دواتر ڤینیسۆس جۆنیۆر بە لێدانێکی نایاب گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و بەڕازیلی گەڕاندەوە کەشی یارییەکە، ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
تایمی دووەمی یارییەکە بەڕازیلییەکان باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی زۆریان بردە سەر گۆڵی یابانییەکان، تاوەکو خولەکی 75 گۆڵی دووەمی بە قاچی ڤینیسۆس بە دوای خۆیدا هێنا و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، دواتر هەردوولا هەوڵێکی زۆری یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکەیان دا و سەرەنجام یابانییەکان سەرکەوتوو بوون و لە دواخولەکی یایریەکەدا گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد.
بەڵام ئەوەی بووە گرنگترین شت لە یارییەکەدا بۆ هاندەرانی تۆپی پێ، ئاستە بەرزەکەی ڤینیسۆس جونیۆر بوو کە دوای ماوەیەکی خراپ و پێشکەشکردنی ئاستی خراپ توانی بگەڕێتەوە ئاستی جارانی و دوو گۆڵی نایاب تۆمار بکات، کە ڤنیسۆس لە 15 یاری ڕابردوودا تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردبوو بەڵام بە تەنهیا یارییەکەی دژی یابان توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی یابان کۆتایی هات.
AM:11:24:15/11/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه