‌کاریک لە لێواری دوورخستنەوەدایە و مانچستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی دەگەڕێن.

وێستگە سپۆرت-

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە مایکل کاریک دواین کاتەکانی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەسەر دەبات و نزیکە لە دوورخستنەوە. 

سەرچاوە ئینگلیزییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت کۆبونەوەیەک بکەن بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی مایکل کاریک و بە بیانوی خراپی ئەنجامەکانی لەگەڵ یانەکەدا بیریان لە دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە کردووەتەوە. 

کارگێڕی یانەکە لە ئەگەری بڕیاردان بۆ دوورخستنەوەی مایکل کاریک چەند ناوێکیان وەکو بژاردەی شوێنگرەوەی دیاری کردووە، نزیکترین کەسیش کە بەشێک لە ئەندامانی کارگێڕی یانەکە پێیان گونجاوە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە، ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینییە.

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنتۆنیۆ کۆنتیش بژاردەیەکی ترە بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی مان یونایتد لەبەر ئەوەی ئەوترێت گوایە ئەو ڕاهێنەرە ویستی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی دەربڕیوە.

یەکێکی تر لەو ناوانەی نزیکە بۆ شوێنگرتنەوەی کاریک، ئارنی سڵۆتی ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوڵە، کە کەمینەیەک ئەو ڕاهێنەرە بە گونجاو دەزانن بۆ یانەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە هاندەران و بەشێکی یانەکەش لەگەڵ مانەوەی مایکل کاریکدان و پێیان وایە کە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی یانەکە پەیوەندی بە کاریک و ڕاهێنەرەوە نییە بەڵکو کێشەکە پەیوەندی بە ئیدارەکەوەیە.  


AM:11:43:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌