‌بارشەلۆنا بایرن بردیانەوە و یونایتدیش ڕیمۆنتادایەکی مێژووی کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، بارشەلۆنا و بایرن لە لە ئەستۆن ڤێلا و ئەتلەتیکۆیان بردەوە و مانچستەر یونایتدیش ڕیمۆنتادای بەسەر ڕۆمادا تۆمارکرد. 

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنسلیگدا کۆمەڵێک یاری ئەنجامدران. 

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی کرد، بەڵام یانەی خانەخوێ هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگای کردبوو توانیان لە خولەکی 7 دا گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگای لامین یاماڵەوە تۆمارکرد، دواتر و لە تایمی دووەمدا ڕافینها دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

لە یارییەکی تردا یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی یانەی بایرن مونشن و ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ڕووبەڕبوونەوەیەکی بەهێز و سەخت سەرەنجام یانە ئەڵمانییەکە توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە و بە سێ خاڵی گرنگەوە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەوشەوەدا یانەی مانچستەر یۆنایتد میوانداری یانەی ڕۆما کرد، وەکو چاوڕوان دەکرا لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی میوان باشتر دەرکەوتوو لە سەرەتای یارییەکەوە دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد، بەڵام یانەی مانچستەر یۆنایتد لە تایمی دووەمدا هێزی ڕاستەقینەی خۆی نیشانی ڕۆماکەی گاسپیرینی دا و سێ گۆڵ و ڕیمۆنتادایەکی مێژوویان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات. 

بڕیارە شەوی چوارشەممە یارییەکانی دیکەی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت. 


PM:12:13:04/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری