‌دوو یاریزانی بارشەلۆنا لە بارودۆخێکی خراپدان.

وێستگە سپۆرت-

لەم وەرزەدا بەشداری نەکردنیان نائومێدی و بێزارییەکی زۆری بۆ دوویاریزانی بارشەلۆنا دروستکردووە. 

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارشەلۆنا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە هەریەکە لە ئەلیخاندرۆ باڵدی و گاڤی یاریزانی بارشەلۆنا بەهۆی ئەوەی لەلایەن هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەکەوە پشتیان پێ نابەسترێت و بەشداریان پێ ناکرێت لە نا ئومێدی و بێزارییەکی زۆردا داژین. 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پەیوەندییەکانی هانسی فلێک و باڵدێ زۆر سارد و سڕە و یاریزانەکە بۆی دەرکەوتووە کە فلێک لە کاتی زۆر زۆر پێویستدا نەبێت بەشداری بەو یاریزانە ناکات. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هانسی فلێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە باڵدی ئاماژەی بەوە کرد،"باڵدی لە بارودۆخێکی باشدا نییە و بەدەست بێ متمانەیی خۆیەوە دەناڵێنێت". 

هەرچی گاڤییە لەو بڕوایەدا بوو کە لە پاش پێکانی دانی ئۆلمۆوە زەمینەیەکی باش بۆ ئەو دەڕەخسێت کە زۆرینەی یارییەکان بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت تواناکانی خۆی پیشانی هاندەران و ڕاهێنەری یانەکە بداتەوە، بەڵام لەو بیردنەوەیشیدا بێ ئومێدکرا. 

هەر بۆیە یانەی بارشەلۆناش بیر لەوە دەکەنەوە کە هەر گرێبەستێک لەم زستانەدا پێشکەشی یانەکە بکرێت بۆپ گواستنەوەی باڵدی هەڵسەنگاندنی بۆ بکات، وە سەبارەت بە گاڤیش یاریزانەکە گەر بەم شێوازە ماماڵەی لەگەڵ بکرێت و وەکو یاریزانێکی ناپێویست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ئەوا بژاردەی جێهێشتنی یانەکە بژاردەیەکی نزیک دەبێت بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە. 


AM:11:19:03/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری