ڕیاڵ مەدرید لە سانتاندێری بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-0 لە ڕایسینگ سانتاندێری بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڕایسینگ سانتاندێر.
یانەی شاهانە بەردەوامی بە ئاستە بەرزەکەی دا کە لە چەند یاری ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە لەم یارییەشدا هەر لە سەرەتاکانی یارییەکەوە بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لەو تایمەدا سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان لە ڕێگەی کیلیان ئێمباپێ و دیۆماندێ و جود بێلینگهامەوە تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵیان دەدا وە هەردوو ڕاهێنەرەکەش چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر یارییەکە دابنێن بەڵام هیچ لایەک سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و نزیک بووەوە لە بارشەلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەریەوە و لە
ئێستادا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
PM:12:00:02/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه