‌ڕیاڵ مەدرید و ئێمباپێش داوای لێبووردنیان لە گەلی چین کرد.

وێستگە سپۆرت-

هێرشە بەردەوامەکانی چینییەکان وای لە کیلیان ئێمباپێ و یانەی ڕیاڵ مەدریدش کرد کە بە فەرمی داوای لێبوردن بکەن. 

دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆح هێرشی کردە سەر ماوتسی تۆنگی سەرۆکی کۆنی چینییەکان، و بە دیکتاتۆر ناوی برد، هەر بۆیە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە گەلی چین لە خۆی توڕە بکات و هێرش بکەنە سەر یاریزانە فەڕەنسییەکە. 

کیلیان ئێمباپێ لە پەڕەی فەرمی خۆی داوای لێبووردنی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵە تێگەیشتن ڕوویداوە و بەو مەبەستە قسەی نەکردووە کە گەلی چین لێی تێگەیشتوون هەر بۆیە گەر قسەکانی بە جۆرێک بووە کە ئازاریان بدات داوای لێبووردن دەکەم.

لە دوای ئێمباپپێ یانەی ڕیاڵ مەدریدش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای لێبووردنیان لە چینییەکەنا کرد کە ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە: 

یانەکەمان ڕێزێکی قووڵی بۆ چین و مێژوو و کەلتوور و هاوڵاتیانی هەیە، هەروەها بۆ ملیۆنەها هاندەری چینی کە خۆشەویستی و سۆزیان بۆ ڕیال مەدرید هەیە. 

یانەکە ئەوەش دەخەنە بەر چاو کە ئێمباپێ خۆیشی دانی بە هەڵەکەی خۆیدا ناوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە بەو مەبەستەوە نەبووە کە گەلی چین بریندار بکات. 

ریال مەدرید پابەندبوونی خۆی بە بەهاکانی ڕێز، پێکەوەژیان و تێگەیشتنی نێوان کەلتوورەکان دووپات دەکاتەوە و ئارەزووی خۆی بۆ بەردەوامی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و سۆز دەردەبڕێت کە خۆی بە چین و هاووڵاتیانی دەبەستێتەوە.


PM:01:10:28/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری