‌لە بارشەلۆنا بارودۆخێکی نائومێدکەر دروست بووە.

وێستگە سپۆرت-

لە دوای ئەو دوو دۆڕانە یەک لە دوای یەکە لە یانەی بارشەلۆنادا بارودۆخەکە زۆر باش نییە و نا ئومێدییکی زۆر باڵی بەسەر یانەکەدا کێشاوە. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ناو بەشێک لە ئەندامانی ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا و یاریزانەکاندا باردۆخێکی ناسەقامگیر ڕوویداوە لە پاش دوو دۆڕانە سەختیەکەیان دژی هەریەکە لە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنسلیگ و ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆی ئیسپانیادا. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە زیاتر هۆکاری دروستبوونی ئەو دۆخە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەکە زۆر باوەڕیان بە هانسی فلێک هەبووە و پێیان وایە ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە هەمیشە ڕاهێنەرێکی وردەکار بووە و هەمیشە دەرسی لە دۆڕانێک یان خراپ مامەڵەکردنی یارییەکدا هەبووە کە یاریزانەکانی ئەنجامیان دابێت بەڵام ئەو ڕاهێنەرە نەیتوانی دەرس لە دۆڕانەکەی پاریس سانجێرمان وەربگرت بۆ ئەوەی ئەنجامی کلاسیکۆش بە دۆڕانی یانە کەتەلۆنییەکە تەواو نەبێت. 

مۆندۆ دەڵێت لە ئێستادا هانسی فلێک لە قۆناغێکی قورس دایە لەبەر ئەوەی دەبێت لە ڕووی دەروونییەوە سەقامگیری و ئومێدێکی زۆر بۆ یاریزانەکانی بگەڕێنێتەوە و بە سەختی هەوڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە لە پێناو ئەوەی ئەو دوو دۆڕانە بکەن بە خاڵێکی وەچەرخانی گەورە لەم وەرزەدا بۆ یانەکە. 


AM:10:39:28/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری