‌هەفتەی سێیەمی چامپیۆنسلیگ کۆتایی هات.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ،ڕیاڵ مەدرید لە لایپزیگی بردەوە و ئەرسناڵ و بایرنیش یەکسان بوون. 

شەوی ڕابردوو لە چوارجێوەی هەفتەی سێیەمی چامپیۆنسلیگدا چەند یارییەک ئەنجامدران. 

لە یاری یەکەمی شەوەکەدا یانەی کۆمۆ بە ئەنجامی 4-1 توانی لە مان یونایتدی بردەوە میواندارییەکی خراپی کرد. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا، یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی لاپزیکی کرد، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە گەرمو گوڕی و ڕکابەری لە یارییەکەدا بەدی دەکرا، بەڵام کوڕانی مۆرینۆ دەستپێخەرییان کرد و لە تایمی یەکەمدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و لە تایمی دووەمدا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، بەڵام نەیانتوانی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە و یانەی میوانیش توانی گۆڵێک تۆمار بکات، سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

لە یارییەکی تری ئەو شەوەدا یانەی بارین لە ناو یاریگای خۆیدا نەیتوانی لە ئەرسناڵ بباتەوە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون. 

لە یارییەکی تردا یانەی ڕیاڵ بیتیس بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی فاینۆردی هۆڵەندی بردەوە و لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە. 

لە پاش ئەو یارییەنە هەفتەی سێیەمی چامپیۆنسلیگ ئەنجام دران و بڕیارە لە 3 ی مانگی داهاتوودا هەفتەی چوارەمی قۆناغی یەکەم بەڕێوە بچێت. 


PM:12:48:22/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری