پاریس سانجێرمان گورزێکی کونشدەی بەرکەوت و چەند یاریزانێکی توشی پێکان بوون.
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان چەند یاریزانێکی گرنگی توشی پێکان هاتوون و ماوەیەکی زۆریش دوور دەکەونەوە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 4-2 لە بارشەلۆنای بردەوە، بەڵام دڵخۆشی بردنەوەکەیان زۆری نەخایاند کاتێک پشکنینەکان دەریان خستووە کە هەریەکە لە دیمبێڵی و مارکینۆس و کڤاراتسخیلیا بەهۆی پێکانەوە لە یانەکە دوور دەکەونەوە.
عوسمان دیمبێڵی و مارکینۆس بەهۆی زەبر گەیشتن بە ماسولەکانیان ماوەی چوار بۆ پێنج هەفتەیەک دوور دەکەونەوە، بەڵام یانەکە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پێکانەکەی کڤارا زۆر قورسە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دوور دەکەوێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە یانەی پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا ئامانجی ئەوەیە سەرجەم نازناوەکان بەدەستبهێنێت و بە تایبەت بۆ سێەم جاری لەسەر یەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرز بکەنەوە.
لە یارییەکەدا تەنها ئەو سێ یاریزانەی پاریس نەبوو کە توشی پێکان بوون بەڵکو دانی ئۆلمۆی ناوەڕاستکاری بارشەلۆناش توشی پێکان بووە و ئەویش ماوەی 5 هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
PM:02:02:21/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه