دواین وردەکارییەکانی ڕووبەڕووبونەوەی پاریس و بارشەلۆنا.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، بارشەلۆنا ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە و یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ ئەنجام دەدەن.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10 ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای پارک دی پرانس ڕووبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
ئاماری هەردوو یانەکە لە 10 ڕووبەڕووبونەوەی ڕابردوویاندا بەم جۆرەیە یانەی بارشەلۆنا توانیویەتی 5 یاری براوە بێت و لە یارییەکدا یەکسان بوون و لە بەرامبەردا یانە پاریسییەکە چوار یاری بردووەتەوە.
لەو ژمارە یارییەدا یانەی بارشەلۆنا 21 گۆڵیان تۆمار کردووە لە بەرامبەردا یانە پاریسییەکە 20 گۆڵیان تۆمار کردووە.
یانەی پاریس سانجێرمان خاوەنی ئامارێکی نایابە ئەویش لە چوار یاری ڕابردوویاندا بەرامبەر یانە ئیسپانییەکان هەر چوار یارییەکەی بردووەتەوە کە دوانیان بەرامبەر بارشەلۆنا بووە و یەکیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و یارییەکیشیان لە ڕیاڵ مەدرید بردووەتەوە.
وە ئەوەی ئەکرێت هاندەرانی بارشەلۆنا توشی ترس بکات لەو ڕووبەڕووبونەوەیە ئەو ئامارەی یانەی بارشەلۆنایە کە لە 17 یاری ڕابردوویان لە چامپیۆنسلیگ نەیانتوانیوە تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە و لەو ژمارە یارییەدا 29 گۆڵیان لێ تۆمار کراوە، وە ئەمشەویش ڕووبەڕووی چەند هێرشبەرێکی خێرا و نایابی یانە پاریسییەکە دەبنەوە.
ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دوو یانەیە تەنها ڕووبەڕووبونەوەی دوو یانە نییە ڕووبەڕووبونەوەی دوو بیرمەندی تۆپی پێی و ڕاهێنەری نایابی وەکو هانسی فلێک و لویس ئینریکییە کە یەکێکیان سەردەمێکی نایابی بۆ بارشەلۆنا دروست کردووە و ئەویتریشیان بە هەمان شێوە بووەتە خاڵێکی وەچەرخان بۆ یانەی پاریس سانجێرمان و لە دوو وەرزی ڕابردوودا دوو نازناوی چامپیۆنسلیگی بۆ بەدەستهێناوە، کە ئەمەش وادەکات لەم شەودا ڕووبەڕووبونەوەکە بەچێژتر بکات.
شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە کە یارییەکی تاکتیکی و گەرمو گوڕ و بە چێژ دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی پێشبینی ئەوە دەکەن یارییەکی پڕ گۆڵیش چاوەڕوانی هاندەری تۆپی پێ بکات.
PM:12:31:20/10/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه