‌هانسی فلێک پلانێکی بۆ گەڕانەوەی ڕافینها داناوە.

وێستگە سپۆرت-

فلێک نایەوێت لە ئێستادا سەرکێشی بە ڕافینهاوە بکات و پلانێکی داناوە بۆ ئەوەی بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکە بە باشی ئامادەبێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارشەلۆنا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە سەرەڕای بەشداریکردنی ڕافینها لە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکە بەڵام هانسی فلێک نایەوێت سەرکێشی بەو یاریزانەوە بکات و نیازی ئەوەی هەیە لە یاری دژی ڕیاڵ بیتیسیش تەنها چەند خولەکێک یاری بەو یاریزانە بکات.

هانسی فلێک نیازی ئەوەی هەیە لە یارییەکەی ئەمۆڕیان دژی ڕیاڵ بیتیس بە سەرەکی یاری بە گابرێل خیسۆس بکات هاوشێوەی یاری پێشوویان لە خولی ئیسپانی و ڕافینها لە کۆتاییەکاندا تەنها 15-20 خولەکێک بەشداری پێ بکات. 

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەم پلانەی بۆ ئەوە جێبەجێ دەکات لە پێناو ئەوەی ڕافینهای بەڕازیلی بە باشی ئامادە بکات بۆ یارییەکەی دژی پاریس سانجێرمان کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی چامپیۆنسلیگدا بەڕێوە بچێت.




AM:11:58:17/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری