‌ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتادایەکی مێژووی کرد و مانچستەر سیتیش بە پاریس دۆڕا.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدریدی بە ئەنجامی 4-3 لە ڕۆمای بردەوە و مانچستەر سیتیش بە ئەنجامی 4-2 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی چامپیۆنسلیگدا چەند یارییەکی دیکە ئەنجامدران. 

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە ڕۆما بووە میوانی یانە ئیتاڵییەکە. 
لە سەرەتای یارییەکەوە یانە ئیتاڵییەکە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 20 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد هەرچەندە وەڵامدانەوەی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 25 دا گۆڵی یەکەم و یەکسانی تۆامر کرد و ئەو دوو گۆڵە و یەکسانییە بووە ناسنامەی تایمی یەکەمی یارییەکە، بەڵام لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا کوڕانی گاسپیرینی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو توانیان دوو گۆڵی دیکە تۆمار بکەن و یانە سپی پۆشەکەی مەدرید شۆک بکەن، بەڵام دوای ئەوەی خۆزێ مۆرینۆ چەند گۆڕانکارییەکی کرد بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکەکانی 82 و 85 و 90 دا سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و ڕیمۆنتادایەکی تری مێژوویان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە ناوی خۆیانەوە نوسییەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجام 4-3 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

لە یارییەکی تردا یانەی مانچستەر سیتی لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد. 

بەڵام هەر لە سەرەتی یارییەکەوە ناباڵانسییەکی زۆر لە هێزی هەردوو یانەکەدا بەدی کرا کاتێک کوڕانی ئینریکی توانیان بە سێ گۆڵی یەک لە دوای یەک مانچستەرییەکان شۆک بکەن، و ئەو تایمە بەو سێ گۆڵەی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، هەرچەندە لە تایمی دووەمدا هالاند گۆڵێکی بۆ مان سیتی تۆمارکرد بەڵام یانە پاریسییەکە بە گۆڵی چوارەم هەموو هیواکانی ئینزۆ مارێسکایان لە گۆڕ نا، هەرچەندە مان سیتی گۆڵێکی دیکەیان تۆمار کرد بەڵام یارییەکە تا کۆتایی هەر بەو ئەنجامەوە مایەوە و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 لە سوودی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات. 

ئەنجامی گرنگترین یارییەکانی تری ئەو شەوە بەو شێوەیە بوون، لیڤەرپوڵ و ئەستۆن ڤێلا هەر یەکە و یانەکانی فەنەرباخچە و لاسکی گۆڵ باران کرد و بۆدۆگڵیمتیش بە تاکە گۆڵێک توانی لە بروسیا دۆرتمۆند بباتەوە لە ناو یاریگای خۆیدا. 


PM:02:08:15/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری