ڤینیسیۆس جۆنیۆر سزایەکی سەختی بەسەردا سەپێنرا.
وێستگە سپۆرت-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی، دوای ئەو ڕەفتارە ناوەرزشییەی لە یارییەکەی دژی ڤیاڕیاڵ ئەنجامیدا سزایەکی سەختی ڤینیسۆس جۆنیۆریان دا.
لە یاری نێوان ڤیاڕیاڵ و ڕیاڵ مەدریدیدا لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی لالیگادا کە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجانی 1-0 بردییەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی کردنەوەیەکی ناوەرزشییەوە کە ڤینیسۆس قژی سالیبای یاریزانی ڤیاڕیاڵ ڕاکێشا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەو یارییە و ڕاپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکە، لە
کۆتاییدا و دوای بەدواداچون و پێداچوونەوە بڕیاری سزادانی ڤینیسۆسیان دا بە ڕاگرتنی لە یاریکردن بۆ ماوەی چوار یاری داهاتووی یانەکە.
بەهۆی سزاکەوە ڤینیسۆس لە هەر یەکە لە یارییەکان یانەکەی دژ بە ( سیڤیلیا، بارشەلۆنا، سانتاندێر، ڤالانسیا ) بێبەش دەبێت.
PM:01:57:15/10/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه