‌ڕیاڵ مەدرید بووە بە نیگەرانی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی.

وێستگە سپۆرت-

بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانی نیگەرانن لەو ڕەفتارانەی کە ڕیاڵ مەدرید دژی ناوبژیوانانی خولەکە ئەنجامی دەدەن.

پێگەی کادینا سێری ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نیگەرانن لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەو کردار و ڕەفتارانەی بە بەردەوامی دژ بە ناوبژیوانانی خولەکە دەیکەن و پێیان وایە زیادەڕەوییەکی زۆر لەو بابەتەدا لەلایەن یانە مەدریدییەکەوە کراوە. 

پێگەکە ئەوەیشی ڕاگەیاندووە کە زۆرینەی ئەندامانی فیدراسیۆنەکە کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەم کاردانەوە خراپانەی ڕیاڵ مەدرید خەریکە کاریگەری خراپ لەسەر خولەکە و ئاستی خولەکە لە ڕیزبەندی خولەکاندا دابنێت. 

کادینا باس لەوەش دەکات، کە پێشبینی ئەوە کراوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و بەر لە یاری کلاسیکۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ناڕەزاییەتییەکانی زیاتر بکات ئەوەش لە پێناو ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دابنێن و هێرشی بکەنە سەر. 


AM:11:38:13/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری