بارشەلۆنا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا بە هۆی پێکانەوە دوو یاری لە تواناکانی ئەستێرەیەکی گرنگی یانەکەی بێبەش دەبێت.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ڕافینهای ئەستێرەی دیاری یانەی بارشەلۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلدا توشی پێکان بووە و لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی کە یەکێکیان لە خولی ئیسپانیاییە و ئەوی تریان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بێبەش دەبێت.
هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەی بارشەلۆناش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی خیتافی وتی، بەداخەوە ڕافینها پێکانی هەیە و ناتوانێت بۆ یارییەکەی خیتافی و یارییەکەی گەلەتەسەرای لە چامپیۆنسلیگ لەگەڵمان بەشدار بێت.
بەو شێوەیەش یانەی بارشەلۆنا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت لەبەر ئەوەی لە دوو وەرزی ڕابردوودا ئەو کاتانەی یانەی بارشەلۆنا بەهۆی پێکانەوە لە توانای ڕافینها بێبەش بووبێت توشی هەدەردانی خاڵیش بووەتەوە.
وە لەم وەرزەشدار ڕافینها لەو 7 یارییەی لەگەڵ یانەکەیدا لە خول ئەنجامی داوە توانیویەتی 12 گۆڵ و 3 ئەسیست بکات، ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵێت کا هانسی فلێک لە بەردەم ئەرکێکی قورسدا دەبێت بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کەلێنەی لە نەبوونی ڕافینهادا دروست دەبێت.
AM:10:48:10/10/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه