ڕۆناڵدۆ لە بەردەم سزایەکی قورسدایە.
وێستگە سپۆرت-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پرتوگالی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی هەڵبژاردەکە دەکات و ڕۆناڵدۆ لەبەردەم سزایەکی قورسدایە.
دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ لە پاش ئەنجامدانی یەک یاری لە نەیشنلیگ لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا و دروستبوونی ناکۆکی لەگەڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگالدا کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت، چاوەڕوان دەکرێت یاریزانەکە لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پرتوگالییەوە سزا بدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پرتوگالەوە ڕۆناڵدۆ ڕابگیرێت بۆ ماوەی مانگێک تا شەش مانگ.
لە ئێستادا لە لایەن فیدراسیۆنەکەوە لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکهێنراوە بۆ هۆکاری جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەکە و دیاریکردنی ماوەی ڕاگیرانەکەی.
AM:10:40:10/10/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه