ڕۆناڵدۆ هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.
ئەفسانە پرتوگالییەکە بەوە دەستی پێکرد کە ئەو هەر کە ناوی خیسۆسیان پێ وتووە بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە بە سەرۆکی فیدراسیۆنەکەی وتووە کە خیسۆس ڕاهێنەرێکی گونجاوە بۆ هەڵبژاردەکە و بیکەن بە ڕاهێنەری نوێ.
ڕۆناڵدۆ دەڵێت دوای بوونی بە ڕاهێنەر پەیوەندی پێوە کردم و پلانەکانی پێ وتم و وتیشی کە من بەشێکی گرنگم لە پلانەکانی، هەرچەندە من لە پاش مۆندیالی 2026 بەڕاستی پەیامی ماڵئاواییەکەم ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆتا یاریم ئەنجام بدەم و ئەو پەیامە بۆ هاندەرەکانم بڵاو بکەمەوە، بەڵام خیسۆس و سەرۆکی فیدراسیۆنەکە داوای بەردەوامیان لێ کردم، منیش ڕازی بووم.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ وتی، لە دوای ئەوەی یەکەم یاریمان لیشبۆنە ئەنجام دا من بەبێ هۆ گۆڕانکاریم پێ کرا و من ئاسایی بوو بەلامەوە و خۆم شارەی کاپتنەکەم کردە قۆڵی برۆنۆ، بەڵام لە پاش ئەوە ڕاهێنەر پێی ڕاگەیاندم کە گەشتی نەرویج و دانیمارک نەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا، منیش وەکو کاپتنی هەڵبژاردەکە ئەوەم ڕەتکردەوە و بەڕاستی بۆ من زەحمەت بوو وڵاتەکەم سەفەر بکەن و من لە پرتوگال بمێنمەوە، دواتر گەشتم کرد و دەست بەجێ لە یاری نەرویج یەدەگکرام، هەرچەندە لە ناکاو ڕاهێنەر داوای لێکردم کە خۆم گەرم بکەم و ئامادەبم بۆ 30 خولەک یاری کردن، بەڵام من خۆم گەرم کرد بە بێ ئەوەی یەک خولەکیش یاری بکەم، بەو شێوەیە ڕاهێنەرەکە ڕاستی لەگەڵ مندا نەکرد.
دواتر بڕیار بوو ڕاهێنەرەکە لە کۆنگرەی یاری داهاتوودا ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو ڕووداوانە بکات، بەڵام دووبارە بەڵێنەکەی شکاند و لە کۆنگرەکەدا یەک شتیشی لەو بارەیەوە نەوت، هەر بۆیە منیش کاتێک هەستم کرد ئیتر سوودم بۆ هەڵبژاردەکە نەماوە کەمپەکەم بە جێهێشت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ وتی، ئەزانم من هەڵەم کردووە داوای لێبووردن لە هەموو هاوڕێکانم و هاندەرانی پرتوگال ئەکەم، وە ئەزانم ئەبێت سزا بدرێم لەسەر ئەو کارەی کردم و هیوادارم سەرەڕای ئەوەی کاپتنی هەڵبژاردەکەم هیچ چاوپۆشی و لێخۆشبوونێک نەکرێت و سزاکە جێبەجێکرێت.
PM:10:30:06/10/2026