‌مێسی کۆتا یاری بە درێسی ئەرجەنتینەوە ئەنجام دەدات.

وێستگە سپۆرت-

دیداری ئەرجەنتینییەکان و مێسی دەبێتە دوا دیدار و مێسی لە خاکی ئەرجەنتین کۆتا یاری خۆی بە درێسی سپی و شینی هەڵبژاردەکەیەوە ئەنجام دەدات.

بەرە بەیانی سبەی چوارشەممە کاتژمێر 2:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لیۆنێل ئەندریاس مێسی لە پاش زیاتر لە 20 ساڵ یاریکردن بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە، کۆتا یاری خۆی بە درێسی ئەرجەنتینەوە ئەنجام دەدات و دەیکات بە دوادیداری خۆی لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا.

بڕیارە مێسی و ئەرجەنتین لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەنین ببێتەوە.

مێسی لەو 20 ساڵەی یاریکردنی بۆ هەرڵبژاردەی ئەرجەنتیندا 207 یاری ئەنجام داوە و لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی 125 گۆڵ تۆمار بکات و 4 نازناوی گەورەش بۆ هەڵبژاردەکەی بباتەوە.

بەڵام یاری 208 دەبێتە کۆتا یاری مێسی و چیتر ئاشقانی ئەرجەنتین بە درێسی هەڵبژاردەکەوە مێسی نابیننەوە سیحری خۆی بە تۆپێکەوە پێشکەشیان بکات.  


PM:12:25:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌