مانچستەر سیتی لە قەیراندایە
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی دوای تەواو بوونی یارییە نێودەڵەتییەکان توشی کێشە دەبێت.
شەوی ڕابردوو ئێرلینگ هالاندی یاریزانی هەڵبژاردەی نەرویژ و یانەی مانچستەر سیتی لە یاری هەڵبژاردەکەی دژی پرتوگال هەستی بە ماندووبونێکی زۆر کردووە و بەو هۆیەوە گۆڕانکاری پێکرا، چاوەڕوان دەکرێت مانچستەر سیتی لە پاش کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە توشی قەیرانێکی گەورە ببێت بەهۆی ئامادە نەبوونی زۆرینەی یاریزانە گرنگەکانی یانەکەوە.
فیل فۆدینی یاریزانی یانەکە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە بۆ چەند یارییەک ڕاگیراوە و هەر یەکە نیکۆ ئۆڕەیلی و ئەنتوان سیمینۆش لە سەرەتای یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەکانیان بە جێهێشتووە، بەمشێوەیەش یانەی مانچستەر سیتی بە ماوەیەکی سەختدا تێدەپەڕێت.
ڕاستەوخۆ لە پاش یارییە نێودەوڵەتییەکان یانەی مانچستەر سیتی لە پرێمەرلیگ ڕووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە و دواتر لە چامپیۆنسلیگ ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، واتا ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری یانەکە دەبێت دەستەوەستان نەبێت و چارەسەرێکی پێشوەختە بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزێتەوە.
PM:12:52:05/10/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه