کێشەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ پرتوگال تا دێت گەورەتر دەبێت
وێستگە سپۆرت-
کێشەکانی نێوان خیسۆسی ڕاهێنەری پرتوگال و ڕۆنالدۆ گەورەتر بووە و چارەسەر کردنی ئەستەمە.
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کێشەکانی ڕۆنالدۆ و خیسۆس لەسەر ئەوە بووە کە ڕاهێنەرەکە بڕیاریداوە وەکو یاریزانی سەرەکی پشت بە ڕۆناڵدۆ نەبەستێت هیچ کاتێک و ئەفسانەکەی پرتوگالیش ئەو شتەی قبوڵ نەبووە و هەر بەو هۆیەوە کێشەکانی نێوانیان گەورە تر بووە، هەر چەندە بەرپرسانی تۆپی پێی پرتوگال و بەر پرسی گەورەی وڵاتەکەش دەستێوەردانیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان بەڵام بێ ئەنجام بووە.
هەر دوێنێ ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی بڕیاریدا کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی بەرەو مەدرید بە جێ بهێڵێت، ڕاستەوخۆ سەر فڕۆکە تایبەتەکەی بوو، گەشتی مەدریدی کرد، کە ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لە میدیا وەرزشییە جیهانییەکان لێ کەوتەوە.
ڕۆناڵدۆ لە پێشتردا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە هەر کاتێک بزانم هەڵبژاردەکو منی ناوێت من ڕاستەوخۆ ئێرە بە جێ دەهێڵم، بەڵام ڕۆناڵدۆ لە یەکەم یاری نەیشنلیگدا بە شیوەی سەرەکی بەشداری کرد بەڵام کیشەکان لە پاش ئەو یارییەوە گەورەتر بوون تا گەشت بەوەی ڕۆناڵدۆ بڕوات.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە بەر لە چەند ڕۆژێک دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە ڕۆنادۆ و خیسۆس ڕێککەوتوون و کێشەکانی نێوانین بە چەند خاڵێک چارەسەر کردووە و بڕیار بووە خیسۆس لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دان بە هەڵەی خۆیدا بنێت کە دژ بە ڕۆناڵدۆ کردوویەتی، بەڵام شتەکان دوور لە چاوەڕوانییەکان بوون و خیسۆس لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئاگری نێوانیان خۆشتر کرد.
هەندێک لە نزیکەکانی ڕۆناڵدۆ ئاماژە بەوە دەکەن ڕۆناڵدۆ هەستی کردووە کە خیسۆس خیانەتی لێ کردووە لەو وەعد و بەڵێنەی لە نێوانیاندا بووە لایداوە بۆیە مەشقەکانی بە جێهێشتووە و دوور نییە ئەفسانەکەی پرتوگال بەم نزیکە بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی ڕابگەیەنێت.
AM:10:16:01/10/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه