دوو ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید نزیکن لە گەڕانەوە.
وێستگە سپۆرت-
دوای ماوەیەکی زۆر دبڕان لە یانەکە، ڕیاڵ مەدرید دوو ئەستێرەی گرنگی بۆ دەگەڕێتەوە.
ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئیدێر میلیتاو و ڕۆدریگۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکن لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی شاهانە و دۆخی پێکانەکەیان بەرەو باشتر چووە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ئیدێر میلیتاو دەستی کردووە بە مەشقکردن لەسەر چیمەن و ڕۆدریگۆش وردە وردە خەریکی مەشقکردنە بە تۆپ.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەردوو یاریزانەکە بەهۆی پێکانی سەختی ئەژنۆوە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدرا و ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن بۆ یانە سپی پۆشەکەی مەدرید بێ بەشن.
هەردوو یاریزانەکە بە هۆی پێکانە سەختەکەیانەوە نەیانتوانی بەشداری لە مۆندیالی ڕابردووشدا بکەن.
PM:01:49:29/09/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه