میلان بەتامای بۆمبێکی گەورەیە لە میرکاتۆکانی داهاتوودا.
وێستگە سپۆرت-
یانەی میلان بەنیازی گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووە، لە یانەیەکی ئینگلیزییەوە.
پێگەی کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی لە هەواڵێکی سەیردا ئەوەی بڵاوکردەوە کە یانەی میلانی ئیتاڵی نیازی گواستنەوەی ڤێرجڵ ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپوڵی هەیە و هەوڵەکانی بۆ ئەوە دەت پێکردووە لە یەکێ لە مێکارکاتۆیەکانی داهاتوودا گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە بکات بە بۆمبێکی گەورە.
کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی هەواڵێکی شۆکهێنەر بڵاودەکاتەوە! ڤان دایک، دێوەزمەکەی هێڵی بەرگری، هەنگاوێک لە درێسە سوور و ڕەشەکەی میلان نزیک دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە بێت، دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە و ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئەم ئەستێرە هۆڵەندییە لە سان سیرۆ یاری بکات .
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە پێشتردا بەرگریکارە هۆڵەندییەکە ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە پۆشینی درێسی سوور و ڕەشی میلان خەونی منداڵی بووە و حەز دەکات لە کاروانی وەرزشیدا درێسی میلان بپۆشێت.
PM:12:53:29/09/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه