پشووی نێودەوڵەتی زەرەری گەورە لە یانەکان دەدات.
وێستگە سپۆرت-
لە پشووە نێودەوڵەتییەکاندا ژمارەیەکی زۆر پێکان هەبووە و زەرەری گەورە بەر یانەکان کەوتووە .
تا دێت ژمارەی پێکانی یاریزانە بەشدارەکان لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر دەبێت و ئیدارەی یانەکان نیگەرانن لەو بارودۆخە لەبەر ئەوەی زۆرینەی یانەکان زەرەرمەند بوون لە پشووە نێودەوڵەتییەکان.
تاوەکو ئێستا ئەم یاریزانانە توشی پێکان هاتوون بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە:
کیلیان ئێمباپێ (ڕیاڵ مەدرید - فەڕەنسا )
کودی گاکپۆ ( لیڤەرپوڵ - هۆڵەندا )
ئیبراهیما کۆناتێ ( ڕیاڵ مەدرید فەڕەنسا )
جەمال موسێلا ( بایرن مونشن - ئەڵمانیا )
کای هاڤێرتز ( ئەرسناڵ - ئەڵمانیا )
ئەلێکساندەر ئیساک ( لیڤەرپوڵ - سوید )
برایان برۆبی ( سەندەرلاند - هۆڵەندا )
ئیریک گارسیا
دانیاڵ باڵارد.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە پاش تەواو بوونی پشووی نێودەوڵەتی یاری یانەکان لە قۆناغێکی سەختدا دەستپێدەکاتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەنجامدانی یاریەکانی خولە ناوخۆییەکانیاندا، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە.
AM:11:28:29/09/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه