ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی توشی پێکان بووە و گورزێکی کوشندەی بەر دەکەوێت.
وێستگە سپۆرت-
لە یاری هەڵبژاردەکەیدا، کیلیان ئێمباپێ لە پاش تۆمار کردنی تاکە گۆڵی یارییەکە توشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا و بە چاوەڕوانی پشکنینە پزیشکییەکان دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ماوەی دوور کەوتنەوەکەی.
زینەدین زیدانی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لە پاش یارییەکەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمباپێ دوای ئەوەی بە هۆی پێکانەوە یارییەکەی تەواو نەکرد پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان دەریان خستووە کە پێکانەکەی زۆر ئاسان نییە و بەوهۆیەوە دەگەڕێتەوە مەدرید.
پسپۆڕانەی بواری پزیشکی وەرزشی ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو ئەگەر بۆ پێکانەکەی ئێمباپێ هەیە کە هەر ئەگەرێک ماوەی دوور کەوتنەوەکەی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەگەری دووەمدا.
یەکەم ئەگەر ئەوەیە ئەگەر تەنها وەرگەڕانێکی بچوکی ماسولکەیی ڕوویدابێت و تەنها ئازاری پێ گەیشتبێت، ئەوکات 3 بۆ 15 ڕۆژێک دوور دەکەوێتەوە، بەو شێوەیە بۆ یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە….
دووەم ئەگەر ئەوەیە کە ئێمباپێ لەو وەرگەڕانەیدا شیبونەوەیەکی کەم لە بەستەری خاچی و زبەریش بەر کرکڕاگەی کەوتبێت کە بە نزیکەی 3 مانگ و زیاتر دوور دەکەوێتەوە.
کە ئەوەش پێمان دەڵێت ئەگەر ئێمباپێ پێکانەکەی قورس بێت ڕیاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەر دەکەوێر و بۆ
ماوەیەکی درێژ لە تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بێبەش دەبێت.
AM:11:34:26/09/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه