پێکانەکەی ڤاڵڤێردی قورسە و ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە.
وێستگە سپۆرت-
ڤاڵڤێردی لە دێربی مەدرید توشی پێکانێکی قورس بووە و بەم نزیکە ناگەڕێتەوە یاریکردن بۆ یانەکە.
ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە دوای ئەوەی ڤاڵڤێردی لە یاری یانەکەی دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید توشی پێکان بووە، لە پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دراوە دوور لە چاوەڕوانییەکان پێکانی یاریزانەکە قورسە و بە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە پێکانەکەی ڤاڵڤێردی لە قولە پێیدایە و سەرەتا پشبینی دەکرا پێکانەکە قورس نەبێت، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە توانی لە یارییەکەدا تا کۆتایی بەردەوام بێت.
هەتاوەکو ئستا ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤاڵڤێردی بە فەرمی لە لایەن یانەکەوە دیاری نەکراوە، بەڵام دەستەی پزیشکی یانەکە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پێکانەکەی پلە سێیە لە قولە پێیدا کە ئەم جۆرە پێکانە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە دوو مانگ دوور بکەوێتەوە، بەو شێوەیەش مەترسی کەوتووەتەو سەر بەشداری کردنی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە یاری کلاسیکۆدا، کە بڕیارە لە 25 ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ڤاڵڤێردی لە بەرکەوتەیەکی توندی لەگەڵ کانگ لی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدریدیدا توشی ئەو پێکهانە هاتووە و لەو کاتەدا هەستی پێ نەکردووە بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کە بارودۆخی پاژنەی پێی خراپ بووە و پێکانی هەیە.
AM:11:37:23/09/2026
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه