‌لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا ڕوونکردەوەیان دا.

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەو هەڵا گەورەی لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان لە دوای دێربی مەدرید دروست بوو، لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا ڕوونکردنەوەیان دا. 

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا، وە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەیەکی گەورەیان هەبوو لەسەر بڕیارە گوماناوییەکانی ناوبژیوانی یارییەکە. 

دوای چەند کاتژمێرێک لە یارییەکە، لیژنەی تەکنیکی و ڕێکارەکانی لالیگا ئەوەیان بڵاو کردەوە، کە دوای بەدواداچونێکی زۆر بۆ حاڵەتەکان بۆمان دەرکەوت کە هەندێک لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دروست نەبوون و بەو شێوازە ڕوونکردنەوەیان لەسەر چەند بڕیارێکی گوماناوی ئۆرتێس ئاریاسی ناوبژیوانی یارییەکە. 

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا پێداچوونەوە بە بڕیارە سەیرەکانی ناوبژیوانی دێربی مەدرید کرد و ئەمانەی پشتڕاستکردەوە.

- کانگ ئین لی دەبوو دەربکرایە. 

فاوڵەکەی ڕۆمێرۆ دەکرا کارتی سوور بێت، بەڵام ئەنخێل ئاریاس چاوپۆشی کرد لەبەر ئەوەی پێیان وابووە کە ڕووداوەکە سەرلێشێوێنەر بووە.

کارتە سوورەکەی هاوسن بڕیارێکی ڕاست بوو.

سەرەڕای ئەوە لەو کاتەدا لیژنەکە بڕیاری ڕاگرتن و سزادانی ناوبژیوانەکەیان نەدا. 


PM:10:08:21/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری