‌ئامارەکانی ڕافینها لەم وەرزەدا تۆقێنەرن.

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی ڕافینها لە یاری ڕابردووی یانەکەیدا دژی سیڤیلیا توانی هاتریک تۆمار بکات ڕیکۆردێکی نوێی بۆ خۆی نوسییەوە. 

لەم وەرزەدا هیچ یاریزانێک نەبووە هێندەی ڕافینها بەشداری گۆڵی هەبێت لە ژمارە یارییە کەمەی کە ئەنجامی داوە. 

ڕافینها لە خولی لالیاگای ئیسپانی 7 یاری ئەنجام داوە و لەو ژمارەیە یارییەدا توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بکات و 3 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات. 

جگە لە لالیگا ڕافینها یارییەکیشی دژی فرانکفرد ئەنجام داوە لە چامپیۆنسلیگ و لەو یارییەشدا توانیویەتی 2 گۆڵ تۆمار بکات. بەو ژمارە گۆڵەش یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕیکۆردێکی مێژووی لە یانەی بارشەلۆنا بە ناوی خۆیەوە نوسییەوە. 

لە مێژووی یانەکەدا هیچ یاریزانێک نەبووە هێندەی ڕافینها لە 8 یاری یەکەمدا 14 گۆڵ تۆمار بکات و لە پێشتردا ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیە بووە. 

ڕافینها 14 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا. 
سیزاری ئیسپانی 13 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 49-1948.
ماریانۆ مارتن 12 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 44-1943.
سیزاری ئیسپانی 12 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 51-1950.
لیۆنێل مێسی 12 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 18-2017.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی 11 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 23-2022.
جۆزێپ سامیتییە 10 گۆڵ لە 8 یاری یەکەمدا لە وەرزی 25-1924.


PM:01:11:20/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌