بارشەلۆنا سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا بەر لە پشووە نێودەوڵەتییەکان.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا، یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە زەحمەت سێ خاڵی لە سیڤیلیا وەرگرت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای ڕامۆن سانچێز بووە میوانی سیڤیلیا.
یانەی خاوەن یاریگا بە پشت بەست بە هاندەرە بە ڕۆحییەتەکەی لە سەرەتای یارییەکەوە چەند مەترسییەکی بۆ سەر گۆڵی یانە کەتەلۆنییەکە دروستکرد، تاوەکو توانی لە خولەکی 19 دا یوسف فۆفانا گۆڵی یەکەمی بۆ یانە ئەندەلوسییەکە تۆمار کرد، بەڵام دڵخۆشی گۆڵەکە زۆری نەخایاند و تەنها لە پاش دوو خولەک، ڕافینها گۆڵی یەکەم و یەکسانی یانەی بارشەلۆنای تۆمار کرد و سەرەنجام تایمی یەکەمیش بە یەکسانی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی هانسی فلێک باشتر دەرکەوتن و هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە تاوەکو دووبارە و سێ بارە ڕافینها خۆی گەیاندە سەر گۆڵی خانەخوێ و لە خولەکەکانی 52 و 69 دا دوو گۆڵی تری بۆ یانەکەی تۆمار کرد و هاتریکیشی لە یارییەکەدا بۆ خۆی نوسییەوە، سەرەنجام یارییەکەش بە ئەنجامی 3-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەر بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 21 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی قایمتر کرد.
PM:12:55:20/09/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه