‌دوای 10 مانگ، فێرمین لۆپێز گەڕایەوە.

وێستگە سپۆرت-

فێرمین لۆپێزی یاریزانی یانەی بارشەلۆنا، دوای دە مانگ دابڕان لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە.

دوای ئەوەی فێرمین لۆپێز لە سەرەتاکانی مانگی 5 ی ئەمساڵ و لە یاری یانەکەی دژی ڕیاڵ بیتیس توشی پێکان بوو بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەڵبژاردەکەی دابڕا و نەیتوانی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە ببینرێت، هەروەها نەیتوانی لە مۆندیالی 2026 دا لەگەڵ  بەشداری بکات.   

ئێستا و لە پاش ڕاگەیاندنی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی نەیشنلیگس، فێرمین لۆپێز ناوی لە لیستەکەدا بینرا و ئەوەش دوای ئەوە دێت کە یاریزانەکە لە مانگی 12 ی ساڵی 2025 و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالەوە نەیتوانی یاری بۆ هەڵبژاردەکە بکاتەوە. 

واتا لە پاش 10 مانگ دابڕان لە هەڵبژاردەکە فێرمین لۆپێز لە یارییەکانی نەیشنلیگ دا دووبارە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە دەبینرێتەوە، کە بڕیارە یەکەم یاری ئیسپانیا لە 26 ی ئەم مانگەدا دژی ئینگلتەرا بەڕێوە بچێت.


PM:12:28:19/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌