‌زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسای ئاشکرا کرد.

وێستگە سپۆرت-

زینەدین زیدان بۆ یارییەکانی نەیشنلیگ لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکرا کرد. 

دوای ئەوەی زیدان لە پاش مۆندیالی پێشووەوە وەکو ڕاهێنەری فەڕەنسا و شوێنگرەوەی دیدییە دیشامپ دیاریکرا، بۆ یەکەم جار لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ چوار یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە لە یارییەکانی نەیشنلیگ ئاشکرا کرد. 

لیستەکە پێکهاتووە لەم یاریزانانە، گۆڵپارێزەکان بریتین لە ( ماینان، ڕیستس، ڕایسێر). 

بەرگریکارەکان بریتین لە ( دیۆف، جاکێت، کالولو، کۆناتێ، کۆندێ، لاکرۆی، ترۆفێرت، ئۆپامیکانۆ ). 

ناوەڕاستکارەکانی لیستەکە بریتین لە ( کاماڤینگا، شەرقی، ڕابیۆت، کۆنێ، داکونها، زایر ئیمێری). 

هێرشبەرەکان بریتین لە( بارکۆلا، دیمبێڵی، ئێمباپێ، دووێ، لیپاوڵ، ئۆلیسێ). 

ئەوەی تێبینی دەکرێت زیدان بانگهێشتی چەند یاریزانێکی کردووە کە هەڵایەکی گەورە و ناڕەزاییەکی گەورەی لای هاندەرانی فەڕەنسا و شەقامی فەڕەنسی دروست کردووە و پێیان وایە هاوشێوەی دیشامپ بووە لەو لیستەدا و هیچ جیاوازییەکی تێدا نابینرێت. 

یارییەکانی فەڕەنسا دژی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ( تورکیا، بەلجیکا، ئیتاڵیا، بەلجیکا ) دەبێت. 


PM:12:17:19/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌