‌چێڵسی بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەکانیدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی خراپ بە برینفۆرد دۆڕا. 

لە چوارچێوەی یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ و لە یەکەم یاری هەفتەکەدا، یانەی چێڵسی لە یاریگای برینفۆرد کۆمیۆنیتی بووە میوانی یانەی برینفۆرد. 

هەر لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و یانەی چێڵسی بەهۆی ئەوەی چەند یاریزانێکی گرنگی یانەکە پێکان بوون نەیاندەتوانی باش مامەڵە بکەن، لە تایمی یەکلەمدا هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا بەڵام برینفۆرد زیاتر، هەردوولا سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام تایمی یەکەم بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرانی هەوڵەکانی چڕتر کردەوە و لە خولەکەکانی 61 83 خولەکەکە زیادکراوەکانی کۆتایی یارییەکەدا سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری چێڵسییان شۆککرد. 

سەرەنجام یانەی برینفۆرد دێربی لەندەنی بە ئەنجامی 3-0 لە چێڵسی بردەوە. 

بەو دۆڕانەش یانەی چێسڵسی بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەکانی دا و لە دواین سێ یاری پرێمەرلیگدا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە. 


AM:11:01:19/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌