چێڵسی گرێبەستی نیتۆی نوێکردەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی دەستی کردووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی یانەکە و لە پێدرۆ نیتۆوە دەستی پێکرد.
ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی پێدرۆ نیتۆی هێرشبەری یانەکەی تاوەکو ساڵی 2032 ڕاگەیاند.
یانە لەندەنییەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە پرتوگالییەکەی بە 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و هەر یانەیەک بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە دەبێت بەر لە گواستنەوەی نرخی هەوڵوەشاندنەوەکەی بدات.
نیتۆ لە ساڵی 2024 ەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کردووە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەشداری نزیکەی 85 یاری کردووە و لەو ژمارە یارییەشدا توانیویەتی بەشداری لە 24 گۆڵدا کردووە.
AM:11:55:12/09/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه