ئامارەکانی بارشەلۆنا لەم وەرزەدا تۆقێنەرن.
وێستگە سپۆرت-
هانسی فلێک لەم وەرزەدا بارشەلۆنایەکی جیاوازی پیشانی دنیا داوە و ئامارەکانی یانە کەتەلۆنییەکە تۆقێنەرن.
یانەی بارشەلۆنا لە دەستپێکی وەرزەکەوە تاوەکو ئێستا 5 یاری ئەنجامداوە کە 4 یارییان لە خولی ئیسپانی بووە و یارییەکیشیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە سەرجەم یارییەکانی بە ئەنجامی باش و گەورە بردووەتەوە جگە لە یارییەکەی بلباو کە تواناین تەنها 2 گۆڵ تۆمار بکەن.
تیپەکەی هانسی فلێک لە کۆی ئەو 5 یارییەی کە ئەنجامیان داوە تاوەکو ئێستا توانایویانە 22 گۆڵ تۆمار بکەن کە ئەوە بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنە لە پێنج خولە کەورەکەی ئەوروپادا، وە یانەکە تەنها 3 گۆڵیان لێ تۆمار کراوە.
بە پێی ڕای شارەزایان بارشەلۆنای ئەم وەرزە زۆر جیاوازترە لە چاو بارشەلۆنای وەرزەکانی پێشوودا، هەم لە ڕووی خێرای لە ڕووی فشارکردن لە ڕووی ڕێکخراوی و هاوسەنگی هێڵەکانی یاریگا، تا بگاتە ئەوەی کە کەمترین هەلی گۆڵ لەدەست دەدەن کە لە وەرزی ڕابردوودا ئەوە گەورەترین کێشەی یانە کەتەلۆنییەکە بوو.
وە پێشبینی دەکرێت ئەگەر ئەم پێکهاتە تۆقێنەرەی بارشەلۆنا بە دوور بێت لە پێکانی قورس و دابەزینی توانای جەستەی یاریزانەکانی، لەم وەرزەدا نازناوی زۆر بەدەستبهێنن و سەروەری گەورە بنوسنەوە.
PM:12:44:10/09/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه