‌مۆرینۆ"ئێمە لە ئێستاوە بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەین".

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکاندا وتی" ئەمشەو کۆرتۆوا ئەبوایە باشترین یاریزانی یارییەکە ببوایە، هەرچەندە من نامەوێت ستەم لە ڤاڵڤێردیش بکەم". 

لە پاش بردنەوەکەی شەوی ڕابردوویان دژی ئینتەرمیلان، جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی،"ئینتەرمیلان باشترین تیپی ئیتاڵیایە و لە پاش ئەو ڕۆمایە، وە خاوەنی ڕاهێنەرێکی مەزنن و یارییەکی زۆر نایابیشیان ئەنجامدا، بەڕاستی تیپێکی بەهێزن". 

جۆزێ مۆرینۆ دەربارەی ئاستی کۆرتۆوا وتی، " ئەمشەو دەبوایە کۆرتۆوا باشترین یاریزانی یارییەکە بوایە، ئەگەر ئەمشەو کۆرتوا نەبێت، ئەوا هەرگیز نابێت، بەڕاستی خەڵاتەکە هەڵەبوون لە بڕیارداندا، هەرچەندە من نامەوێت لە ئاستی ڤاڵڤێردی کەم بکەمەوە، ئەویش ناوازەبوو". 

ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی فیکەی هاندەران دژی ئێمباپێ وتی،"من هیچ قسەیەک لەسەر کاردانەوەی هاندەران دژی ئەو یاریزانە ناکەم، وە کاتێک هاتە دەرەوەی یاریگا من ماچم کرد ئەوەش مانای ئەوەیە من ڕێزی لێ دەگرم". 

لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینۆ وتی، "ئێمە تیپێکین لە ئێستاوە ئامادەین بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە". 


AM:11:00:09/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری