مۆرینۆ دەیەوێت بە شێوازێکی جیاواز چارەسەری ناوەندی پێکهاتەکەی بکات.
وێستگە سپۆرت-
لە یاری دژی ئینتەر میلان چەند ناوەڕاستکارێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید بەشداری ناکەن و جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەکەش دەیەوێت بە شێوازێکی جیاواز چارەسەری ئەو کێشەیە بکات.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی یەکەمی چامپیۆنسلیگدا ڕووبەڕووی ئینتەر میلان ببێتەوە، وە هەر یەکە لە ئاردا گولەر و بێرناردۆ سێلڤا و کاماڤینگا بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە لە وەرزی ڕابردوو ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن و هەر یەکە لە چوامینی و پیتارچیش بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.
ڕۆژنامەی ئاس لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژە بەوە دەکات کە جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەکە بە نیازە بە ناچاری ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ناوەندی یاریگا یاری پێ بکات و پێگەکەی بگۆڕێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها ئارنۆڵد لە بیرکردنەوەی مۆرینۆدا نییە کە وەکو بژاردەی جێگرەوە لە ناوەندی یاریگا یاری پێ بکات، بەڵکو دین هاوسنیش یەکێکە لە بژاردە باشەکان بە ڕای مۆرینۆ بۆ ئەو پێگەیەی ناوەندی پێکهاتەکەی.
ئاس باس لەوە دەکات کە مۆرینۆ بەهۆی ئەوەوە ئەو دوو یاریزانەی دیاری کردووە لەبەر ئەوەی هەردوو یاریزانەکە لە ڕووی پاسە کورت و درێژ مەوداکان و تۆپە هەواییەکانەوە نایابن هەر بۆیە دەیەوێت یەکێک لەو دوو یاریزانە دابنێت، بەڵام ئارنۆڵد بژاردەیەکی نزیکترە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
هەتاوەکو ئێستا جۆزێ مۆرینۆ خۆی باسی لەو کێشیەی و شێوازی چارەسەرەکەی نەکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەی پێش یارییەکەی ئینتەر میلان باسی نەکات بەڵکو بەبێ باسکردن ڕاستەوخۆ لە پێکهاتەی فەرمیدا وەڵامی ئەو پرسیارانە بە ڕۆژنامەنوسان و هاندەرانی یانەکەی بداتەوە.
PM:05:56:06/09/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه