‌بارشەلۆنا ڕایۆ ڤالیکانۆی گۆڵباران کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی یانەی بارشەلۆنا بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری ڕایۆ ڤالیکانۆی کرد. 

لە سەرەتادا یانەی میوان گورزی خۆیان لە بارشەلۆنە دا و گۆڵی یەکەمینا تۆمار کرد، بەڵام دڵخۆشی تۆمارکردنی گۆڵەکە زۆری نەخایاند و لە خولەکی 19 و 21 دا بە دوو گۆڵ وەڵامیان دانەوە، ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 51 دا بارشەلۆنا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد، هەرچەندە ڕایۆ ڤالیکانۆ لە خولەکی 59 دا گۆڵێکی تریان کرد و جیاوازییەکەیان کەمکردەوە بەڵام یاریزانانی بارشەلۆنا هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەنجام و سێ خاڵی یەرییەکە و دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، سەرەنجام توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە. 

بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا ئێستا خاوەنی 9 خاڵە و پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە. 


AM:11:46:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری