ڕیاڵ مەدرید یەکەم سێ خاڵی وەرزەکەی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دواین چرکەساتەکاندا توانی لە ئیسپانیۆڵ بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگادا بووە میوانی ئیسپانیۆڵ.
لە تایمی یەکەمدا یانەی شاهانە بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 9 ی یارییەکەدا بێلینگهام ڕیاڵ مەدریدی بە گۆڵیک پێشخست، لە خولەکی 30 دا یانەی خاوەن یاریگا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵتۆمارکردنیان دا، جۆزێ مۆرینۆ چەند گۆڕانکارییەکی کرد بە هیوای ئەوەی بتوانێت لە ڕێگای گۆڕانکارییەکانیەوە کاریگەری باش لەسەر ئەنجامی یارییەکە دابنێت، سەرەنجام گۆڕانکارییەکی مۆرینۆ کە کارلۆس ئیسپی هێرشبەری یانەکە بوو بەرهەمی هەبوو وە لە دواین خولەکەکانی یارییەکەدا ئیسپی گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەکە تۆمار کرد و سەرەنجام ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە ئەنجامی 2-1 یەکەم بردنەوەی خۆی نوسییەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێدا بەدەستهێنا.
AM:10:58:23/08/2026
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه